تابلۆیەكی نایابی وێنەكێشی هۆڵەندی (پیتەر دی هۆگۆ)یە، بە ناوی (گفتوگۆیەك لە پێش دەرگا)، ئەو وێنەكێشە لە ساڵی1629 لە دایك بووە، لە ساڵی 1684 كۆچی كردووە، ئەو وێنەیەی لەسەر قوماش كێشاوە بە پێوانەی 60 بە 5.73، هەروەها رەنگی زەیتی بەكارهێناوە، ئەو وێنەیە لە ساڵی 1658 كێشراوە.