مریشكی گۆشت رەش

مریشكی گۆشت رەش
پێشتر ئەگەر لە هەر شوێنێكی دنیا دیاردەیەكی نامۆ، یان ناوازە هەبووایە، ئەوا هەموومان پێمان نەدەزانی، یان نەماندەبینی، بەڵام لە سەردەمی ئێستادا شتێك لە شێوەو قەبارەی خۆی گەورەتربێت، یان نائاسایی بێت، ئەوا هەموو دنیا بە هاوكاری تەكنۆلۆژیا دەیزانێت، بێگومان تا ئێستا گۆشتی رەشی مریشكت نەبینیوە، رەنگە بەلامانەوە سەیر بێت، ئاخۆ دەبێ ئەو گۆشتە چۆن بێت، یان مریشكەكە چۆن بێت؟ سەیر لەوەدایە ئەمجۆرە مریشكە پەڕی سپییە و گۆشتەكەی رەشە! ئەم مریشكە لە هەندێك ناوچەی ئەمریكا هەیە و نرخەكەشی زۆر لە مریشكی ئاسایی گرانترە، نرخی هەر مریشكێك بە لایەنی كەمەوە 300 دۆلارە، مریشكی گۆشت رەش، هەمان تام و چێژی مریشكی ئاسایی هەیە، تەنیا لە رەنگەكەی جیاوازە، تا ئێستاش لە كوردستان مریشكی وامان نەبینیوە
Top