شێوازی سادە و كلاسێكی برۆ

شێوازی سادە و كلاسێكی برۆ
زۆربەی كچان جوانكاری چاو و برۆیان لەلایان مەبەستە و هەردەم گرنگی بە جوانیی چاویان دەدەن، جاران دەیانگوت: جوانی هەموو چاو و برۆیە، لە ساڵانی پێشوودا چەندین مۆد و شێوەی جۆراوجۆری برۆ دەردەكەوتن، كچانیش هەر یەكە بە خواست و ویستی خۆیانەوە یەكێك لەو مۆدانە هەڵدەبژێرن. ئەوەتا سەدەها ماكیاژ و شێوازی برۆ هەن، لەوانە: برۆی كەوان، برۆی شێوە ژمارە هەشت، برۆی كەرت و برۆی سادە. شێوەی كلاسیك، كە ئەو شێوەیە لە پێشوودا سەرەتای مۆدە بووە، هەر بۆیە پسپۆڕانی جوانكاریی برۆ دەڵێن: شتێكی باشە ئەگەر مۆدی پێشووی كلاسیك لە ئێستادا باو بێتەوە، چونكە مۆدێكی سادە و جوانە. ئێستا چەند شێوازێك لە مۆدی برۆ دەركەوتوون، هەندێكیان لە تاتۆیە، یان هەندێكی دیكەشیان بە رەنگ و بۆیە دادەنرێ، تەنانەت هەندێك لە خانمان مۆدی كلاسیك لە برۆیان دەبینرێ، ئەو مۆدەیە بە دانانی برۆی سادەیە، تەنیا لای ژوورەوەی چیوەچاو هێلكاری برۆی بۆ دەكرێ، دیوی دەرەوە وەكو خۆی دەمێنێتەوە، وا چاكە كچان و خانمان لە كاتی خۆی برۆیان بكەن، نەهێڵن برۆیان بێتەوە، تاوەكو رووكار و شێوازی برۆیان تێكنەچێت.
Top