پارێزگاری لە قژی لوولت بكە

پارێزگاری  لە قژی لوولت بكە
شێواز و ستایلەكانی قژی خانمان زۆر و هەمەچەشن و جیاوازن، یەكێك لەو ستایلانەی كە لە ئێستادا مۆدیەكی بەرفراوانی هەیە و زۆربەی خانمان حەزی لێدەكەن، قژی لوولە، جا خۆیان لوولی بكەن، یان خۆی لە بنەڕەتدا لوول بێت. قژی لوولیش وەك ستایلەكانیتر پێویستی بە ئاگالێبوون و خزمەتكردنی بەردەوام هەیە، بۆ ئەوەی هەمیشە بە جوانی و بریقەداری دەربكەوێت. چەند رێگەیەك هەیە كە لەسەر خانمان پێویستە بیگرنەبەر بۆ ئەوەی هەمیشە قژیان بە رازاوەیی و درەوشاوەیی بمێنێتەوە. یەكێك لەو رێگەیانە حەمام زەیت و كرێمە بە شێوەیەك دەتوانیت مانگی دووجار بەكاری بهێنیت، جگە لە حەمام زەیتییە ئامادەكراوەكان دەتوانی ماسكی میوە و و زەیتە سروشتییەكانی وەك زەیتی زەیتوون و زەیتی كونجی بەكار بێنن، یەكێك لە تایبەتمەندییەكانی قژی لوول ئەوەیە بەردەوام پێویستی بە شێداری هەیە، بۆیە لە كاتی هەڵبژاردنی بۆیەكان بۆیەی كاتی هەڵبژێرە، لەبەر ئەوەی رێژەیەكی كەمتر ئەمۆنیای تێدایە و درەوشانەوەی قژ دەپارێزێت. دەتوانن سلیكۆنیش بەكار بێت بۆ پارێزگاری لە جوانی قژی لوول، بەڵام سلیكۆن توێژاڵێك لە دەوری قژ دروست دەكات و نایەڵێت ئەو زەیتە سروشتییانە بگەنە قژەكە، بۆیە بە كارهێنانی ئەو ماددانەی كە سلیكۆنیان تێدایە وادەكات قژەكەت بە پارێزراوی بمێنێتەوە بێ ئەوەی هەڵوەرێت، یان وشك بێت.
Top