هەندێ جار لە ریكلامدا گوێبیستی شاری خەونەكان دەبین، كە شارێكی مۆدێرنە و هەموو جۆرە خزمەتگوزراییەكی تێدایە، لەلاتان سەیر نەبێ، ئەگەر ئەو شارە سیحراوییە بەناو دەریا و ئاودا بخوولێتەوە، ئەوەیە باس و خواسی كەشتی (رۆیال كاریبیان ئینتەرناشیۆنال)، یان كەشتی زیرەكی داهاتوو، ئەو كەشتییە لە ئەڵمانیا دروست كراوە، لەم كەشتییەدا ئەوەی بە خەیاڵتدا ناچێت، بەرچاوت دەكەوێ، مەلەوانگە، ئوتێل، چێشتخانە، شوێنی یاریكردن، موزەخانە و كافتێریا، سینەما، پاركی ئوتۆمبێل، بازاڕ و دووكان، تەنانەت بۆ ئەوانەی نیازی هاوسەرییان هەیە، هۆڵی ئاهەنگگێڕانی تێدایە، وا بڕیارە ئەو كەشتییە لە مانگی (11) بەرەو ئەمریكا بەرێبكەوێ و لە یەكەمین گەشتی خۆیدا وەك كەشتی خەونەكان لە جیهاندا بناسرێ.