گۆمە بەحری پڕاوپڕ لە وێنەی سیحری

گۆمە بەحری پڕاوپڕ لە وێنەی سیحری
گومانی تێدا نییە سروشتی جوانی كوردستان پێویستی بە باسكردن نییەو پڕاوپڕە لە چەندان شوێنی دڵڕفێن و سەرسوڕهێنەری گەشتیاری وسەرەنجڕاكێش، نەك ئەو كەسانەی كە وەك گەشتیار سەردانی كوردستان دەكەن، بەڵكو ئێمەی كوردستانیانیش بە شێوەیەكی پێویست بە تەواوی ئەو شوێنی سەیران و گەشتیاریانەمان نەناسیوەوە، رەنگە كاتێك ئەو وێنانە دەبینین بیرمان بۆ وڵاتێكی گەشتیاری یان وڵاتێكیتر بچێت، بەڵام ئەم وێنانە كوردستان و ئەمە سەیرانگای (گۆمە بەحر)یە لە ناوچەی گەرمیان. گۆمە بەحری یەكێكە لەو شوێنە خۆش و سەرەنج راكێشانەی كوردستان كە چەندان دیمەنی دڵڕفێن و وێنەی سیحری لە خۆی دەگرێ و وەك سەیرانگا و شوێنی گەشتیاری باوەش بەو كەسانە دەكاتەوە كە سەردانی دەكەن. گۆمە بەحری دەكەوێتە گوندی (هاجیلە)ی سەر بە ناحیەی مەیدان لە بناری چیای شەوال درە، لە دووری (65)كیلۆ مەتر لە باكووری خۆرهەڵاتی شاری كەلار، دەكرێ بە گرنگیدانی زیاتر ئەو شوێنە ببێتە شوێنێكی گەشتیاری كە گەشتیاران و ئەوانەی سەردانی كوردستان دەكەن بۆ گەشت و سەیران سەردانی ئەو شوێنە بكەن و ببێ بە سەرچاوەیەكی گەشتوگوزاری دەوڵەمەند.
Top