خۆڵەمێشی شاماكیاژە بۆ خانمان

خۆڵەمێشی شاماكیاژە بۆ خانمان
ماكیاژی روخسار زۆرن بۆ خانمان و هەر یەكەو لە شێوازێ ماكیاژی روخساری بۆ بۆنە و كات و شوێنێكی دیاریكراو دەكات، چونكە ماكیاژی چوونەدەرەوە و بۆنەكان جیاوازییان هەیە، خانمانیش وا چاكە بزانن كە چ جۆرە ماكیاژێك دەكەن. پسپۆڕانی ماكیاژ تا ئێستاش نەیانتوانیوە ماكیاژێك دەستنیشان بكەن تا لە هەموو بۆنە و دەرچوون و كات و شوێنێك بكرێ، چونكە جیاوازی لە رەنگ و شێوازدا، بەربەستە تا كۆمەڵە ماكیاژێك لە یەك شێوازدا كۆبكرێتەوە و یەك بخرێت. بەڵام بەم دواییە لە دوای چەندین هەوڵی پسپۆڕانەوە، توانییان جۆرە ماكیاژێك نەخشە بكێشن، كە بۆ زۆربەی كات و بۆنەكانیش شیاو بێ. ئەوەتا ماكیاژی خۆڵەمێشی و رەنگ خۆڵییان نیشان كردووە، تەنانەت خانمان دەتوانن بەیانیان و ئێوارانیش ئەو ماكیاژە بكەن. شێوەی ماكیاژەكە ناسكە، رەنگەكەشی لە رەنگی پێستی مرۆڤ و خۆڵ نزیكە، هەرچەندە تۆخیش بێ، وادەردەكەوێ كە رەنگی سرووشتی دەم و چاوە، هەر بۆیە بە شاماكیاژ دادەنرێ، تا خانمان روخساری خۆیانی پێ جوان بكەن و ببنە شۆخێكی سەرنجڕاكێش.
Top