ماوەیەك لەمەوبەر هەواڵی ئەو بەهرمەندەمان بڵاو كردەوە، كە تابلۆیەكی وێنەی دروست كردبوو، تیایدا لە جیاتی فڵچە و بۆیە، تەنیا بزماری بەكارهێنابوو. ئەوەتا لەلای خۆشمان كوڕە بەهرەمەندی كورد (سەردار كاراتای)، ئەویش هەمان ئەو بیرۆكەیەی لە تابلۆیەكی ئاڵای كوردستان بە بورغی و بزمار نەخشاندووە، لەم تابلۆ وێنەیەدا نزیكەی (5408) بورغی لە دیوار داوە، تا نەخشەی كوردستانی پێ وێنە بكات. ئەو كارەی سەردار لە خۆشەویستی و هەستی نەتەوایەتی خۆی بۆ كوردستان سەرچاوەی گرتووە، ئەگەرچی كارەكە ماوەیەكی زۆری خایاندووە تا نەخشەكە رێك لە نەخشەی كوردستان بچێ، كەچی هیوا و خواستی ئەو كورە گەنجە ئەوەبوو تا ئەو كارەی تەواو بكات و دواتریش هەمان رەنگی نەخشەی كوردستان لەسەر شێوەی نەخشە بورغیەكە بۆیە بكات و بیكات بە نەخشەی كوردستان.