جار جار گوێمان لێ دەبێ، كە كۆرپەیەك بە كێشی زۆرەوە لەدایكبووە، ئەوەش بەهۆی جیناتی بۆماوەیی، یان بۆ جۆری خواردنی ئەو ئافرەتە دەگەڕێتەوە كە لە كاتی دووگیانیدا خواردوویەتی، بەڵام هەندێ جار كێشی منداڵ ئەوەندە دەبێ كە جێگەی نیگەرانی و سەرسوڕمانە، ئەوەتا لە وڵاتی چین، منداڵێكی وا لەدایكبووە. وەك دەزانین كێشی هەر منداڵێكی ئاسایی (3 تا 4) كیلۆ گرام دەبێ، كەچی كێشی ئەو منداڵە دەگاتە (6) كیلۆ و (300) گرام، كە تا ئێستا بە گەورەترین و بە كێشترین كۆرپەلەی جیهان ناسراوە. دایكی ئەو منداڵە لە شاری (یونشنگ)ی وڵاتی چینی دەژی، لە ماوەی دووگیانیدا زۆر بە منداڵەكەیەوە ماندوو بووە، تەنانەت منداڵبوونەكەشی بە رێگەی نەشتەرگەری بووە، واتە بەهۆی قەبارەی گەورەی منداڵەكەوە نەدەكرا بە شێوەیەكی سروشتی منداڵەكە لە دایك ببێت.