قەبارەی هێلكە بچووكە و هەندێ جار بە هێلكەیەك تێر نابین و تەنانەت داوای دوو یان سێ هێلكە دەكەین بۆمان ببرژێنن یان بكوڵێنن، بەڵام ئەگەر ئەو هێلكەیە بهێنین، بەشی خێزانێك و تەنانەت جیرانەكانیشیان دەكات، ئەو هێلكەیە بە گەورەترین هێلكەی سەردەم دادەنرێ، ئەو هێلكەیە لە گوندی (بیلینگ)ی بەریتانی دۆزراوەتەوە كە هێلكەی نەعامەیە، ئەوەندەی (109 هێلكەی مریشك دەبێ، شێوەی گەورەیە و ئێستاش لەنێو شووشە دانراوە لە موزەخانەیەكی ئەو وڵاتە، كە كەشێكی وای بۆ دروست كراوە تا تێكنەچێ، ئەوەی سەیرە لە زیادكردنی ئاشكرا بۆ فرۆشتنی ئەو هێلكەیە نزیكەی (500) هەزار جونەیهی ئیستڕلینیان پێداوە.