ئەو گڵۆپانە سەرمەستت دەكەن

ئەو گڵۆپانە سەرمەستت دەكەن
پێشكەوتنی تەكنەلۆژیا، رۆژ لە دوای رۆژ شتی تازە و سەیر و بەرهەمی نوێ پێشكەش بە خەڵك دەكات، هەندێكیان بۆ خەڵك بەسوودن،كە لە ژیانی رۆژانەیاندا بەكاریان دەهێنن، هەندێكیشیان بۆ سەیر و سەمەرەن، تەنانەت هەندێكیان بۆ جوانی و سەرنج راكێشانی خەڵكن. ئەگەر رۆژێك لە ماڵەكەتدا جاڵجاڵۆكەیەكی گەورەت بینی، لێی مەترسە رەنگە ئەوە گڵۆپ بێت، ئەوەتا كۆمپانیایەكی فنلەندی سەیرترین جۆری گلۆپی ماڵانی دروست كردووە، كە هەر یەكێك جۆرە دیكۆر و شێوەیەكی هەیە، گلۆپەكان لە شێوەی جاڵجاڵۆكە، دیواری بە گلۆپ، كوارگ، هەور، پلاستیك، ئەمەو چەندین شێوەی دیكەش لەم جۆرە بەرهەم هێندراون، ئەو گڵۆپە سەیرانەش دەكرێ لە ماڵ دابندرێن یان لە هەر دیكۆرێكی دیكەدا بۆ جوانی ببەسترێن.
Top