گیانلەبەران هەر یەكە شێوەیەكیان هەیە، جوان و ناشیرین، بچووك و گەورە، لەو كاتەی بچووكن جوانن، پاشان جوانییان نامێنێ و شێوەیان دەگۆڕێت. كەچی لە چین جوانترین سەگیان نیشان كرد، ئەو سەگە لە جۆری (بۆدل)ـە كە لە ناوچەی شینایگی چین دوای پێشبڕكێی نێوان كۆمەڵە سەگێك، ئەو سەگە بە جوانترین سەگی ساڵی (2014) هەڵبژێردرا. جگە لەوەی شێوەی بچكۆلانەیە، هەروەها خاوەنەكەی جلی بۆ كڕیوە و لەبەری كردووە، ئەوەش بووە جێگەی سەرنجی كەناڵەكانی میدیا و رۆژنامەوانیی جیهانی، سەرباری ئەوەی خەڵكیش سەرسام دەبن بە بینینی جوانترین سەگ.