ئەگەر سەیری پرچی كچان بكەین، هەر یەكە جۆرە رەنگێكە، كچانیش وەك خولیایەكی خۆیان حەز بە جوانی پرچ و رەنگ كردنیان دەكەن، گرنگی جوانی رەنگی پرچیش چی لە جوانی ماكیاژ كەمتر نییە، وەك دەزانین ئەگەر كچێك پرچی جوان بێت و رەنگەكەشی ناوازە بێت، دەبێتە شۆخێك لەناو كچانی دیكەدا. ئێستا كچان پرچیان بە چەندین رەنگی جۆراوجۆر رەنگ دەكەن، وەك ئەو رەنگانەی كە لەلایەن كچانەوە باوی هەیە كە ئەوانەن: سوور، خەنەیی، زەرد و سووری ئاگرین، قاوەیی، زەردی كاڵ. پسپۆرێكی پرچ دەڵێ: ئێستا رەنگی تێكەڵ كە بە پرچی (های لایت) ناسراوە مۆدی سەردەمە، بەڵام مەرجە كە تێكەڵەی دوو رەنگەكە یان زیاتر لە دوو رەنگ، هارمۆنی و لە یەكەوە نزیك بن، نموونەیەكیشی هێناوەتەوە كە دەڵێ: ئەو كچانەی پرچیان رەش دەكەن، ئەگەر هەندێك لە رەنگی سووریشی لەگەڵ بێ، زیاتر سەرنج راكێش و جوانتر دەبێ، هەمان شت سەبارەت بە رەنگی قاوەییە، ئەگەر بێت و رەنگی زەردیشی لەگەڵ بێ، جوان و سەرنج راكێش دەبێ، ئەو پسپۆرە ئەوەشی خستە روو، وا جوانە كۆتایی تەلە مووی پرچ بە رەنگێكی دیكە و بە (سپرای) جێگیر بكرێ، تا لەگەڵ رەنگی دیكەی وەك جل و بەرگ یان ئێكسسوار گونجاو بێ.