ئەگەر پیاوێك بەلاتانەوە رەت بوو، ردێنیشی گوڵدار بوو، ئەوەندە بە دیقەت سەیری مەكەن و بڵێن ئەوە چ جۆرە مۆدەیەكە، چونكە شتێكی تازە نییە، ئەوەتا لەلایەن كۆمەڵێك پیاوی ریش درێژەوە لە وڵاتی ئەمریكا، مۆدەیەكی تازەیان داهێناوە كە ردێنیان لە شێوەی باخچەیەكی بچووكی گوڵدار لێ كردووە، تەنانەت بە ردێنی گوڵداری ناو دەبەن. شاری برۆكلین و پۆرتلاند و سان فرانسیسكۆی ئەمریكی بە شاری ردێن و پرچی درێژ بەناوبانگە، كە پێشتر لە هەمان ئەو شارانەدا پێشبڕكێ درێژترین ردێن و سمێڵیان ساز كردووە. مۆدەی تازەی گوڵ ردێن، بۆ جوان كردنی سیمای روخساری پیاوانە، بە تایبەت ئەوانەی كە ریش و سمێڵیان درێژە.