زۆربەمان تەماشای ئەو زنجیرە درامایانە دەكەین كە لە مانگی رەمەزاندا لە كەناڵی لۆكاڵ و ئاسمانی نمایش دەكرێن، تەنانەت خانمان زیاتر حەز بە سەیر كردنی زنجیرەكان دەكەن، لە مانگی رەمەزانیشدا چەندین زنجیرەی كوردی و بیانی دەردەكەون و نمایش دەكرێن، بەڵام لێرەدا دەكرێ سەرنجێك بدەینە ئەو ئەكتەرانەی زیاتر لە زنجیرەكاندا دەردەكەون، ئەوەتا زۆربەیان بە بڕە پارەیەكی خەیاڵی بەشداری دراما دەكەن، لێرەدا بڕی پارەی ئەو ئەكتەر و هونەرمەندانە باس دەكەین كە بە چەند بەشداریان كردووە لە زنجیرەكان، گرانترین گرێبەستی زنجیرە دراما، لەگەڵ هونەرمەندی گەورەی میسری عادل ئیمامە، كە بە (4) ملیۆن دۆلار بەشداریی لە زنجیرەی (صاحب السعادە) كردووە، پاشان (هەیفا وەهبی) دێ، كە بە بڕی (3) ملیۆن دۆلار بەشداریی لە زنجیرەی (كلام علی ورق) كردووە، هەر یەكە لە (غادە عەبدولڕەزاق و مریام فارس)یش، بە بڕی (1) ملیۆن دۆلار بەشدارییان كرد.