لە دارستانەكانی ئەمریكای باشوور جۆرە پەپوولەیەك دۆزرایەوە كە بە جوانترین پەپوولەی جیهان ھەژماردەكرێت، بەجۆرێك نازناوی شاجوانی پەپوولەكانی پێدراوە. لەمبارەوە رۆژنامەی (الامارات الیوم) بڵاویكردەوە كە ئەم جۆرە پەپوولەیە زۆر جوانە و بە (رۆزی) ناونراوە، ھەروەھا ئەم پەپوولەیە لە شەو و رۆژێكدا تەنیا دووجار دەردەكەوێت و درێژییەكەی بریتییە لە (نیو) سانتیمەتر. جگە لەمانەش ئەم پەپوولەیە زۆر شەرمنیشە!