رەنگە زۆر جار كەرەستەی وامان بینیوە لە ماركێت و بازاڕەكان داندراون، كە نرخیان ئەوەندە گرانە ناچێتە عەقلی مرۆڤەوە، وەك ئەوەی هەندێك كەرەستە هەبن ماركە و لە ماددەی گران بەها دروست كرا بن، ئەوەتا گرانترین پێڵاوی كچانە بە (336) هەزار دۆلار فرۆشرا، ئەو پێڵاوە لە بەریتانیا دروست كراوە، ئەو پێڵاوە (1310) پارچە ئەڵماسی تێدایە، واتە نزیكەی (65) قیرات كە پێكهاتەی پێڵاوەكەی لێ دروست كراوە، هەروەها نزیكەی (18) مسقاڵ زێڕ بەكار هێندراوە بۆ دروست كردنی ئەو پێڵاوە گرانە. ئەو پێڵاوە لە لایەن دیزاینەری بەریتانی (كریستۆڤەر مایكل) دروست كراوە، كە هەر پێڵاوێكی لەم جۆرە نزیكەی (3) مانگی پێویستە تا تەواو بكرێ.