بزانە كەلووەكەت چ دەڵێ !

بزانە كەلووەكەت چ دەڵێ !
كاوڕ
ئەگەر لەم ماوەیەدا بەكاری كڕین‌و فرۆشتنەوە خەریكی ئەوا پێویستە زیاتر بچیتە ناو وردەكاریەكانەوە، هەروەها لەوانەیە ئارەزوویەكەت بێتە دی كە كاتەكەی گونجاوە.
گا
زۆر ئاگاداری خۆت بەو بیروڕای خۆت بەزۆر مەسەپێنە بەسەر كەسانی دیكە، هەروەها لەبواری تەندروستییەوە هۆشیاربە زیاتر گرنگی بەخۆت بدە.
جمك
ئاسۆ ئاماژە بەكرانەوەی دەرگایەكی نوێ‌ دەكات، هەروەها بارودۆخێكی خوۆشی رۆمانسیت دێتە پێش‌و چەند چاوپێكەوتنێكی گرنگ ئەنجام دەدەیت.
قرژاڵ
لەوانەیە پەیوەندیت بەكەسانێكەوە بپچڕێت، وە ئەگەر بەتەمای پەیوەندیەكی سۆزدارییت ئەوا كاتەكەی لەبارو گونجاوە، بیری رەشیش لەمێشكت وەدەرنێ‌.
شێر
ئەستێرەی ژۆپیتێرو نیپتۆن كە چوار گۆشەیان پێكهێناوە لەم ماوەیەدا ئامرژگاریت دەكەن ئاگاداری باری داراییت بین، لەگەڵ ئەوەش شادیت بەردەوامی دەبیت.
گوڵەگەنم
رەنگە ئەمڕۆ بەدڵی تۆ كارەكان نەڕوات بەڕێوە بەم شێوەیەی كە پلانت بۆ داڕێشتووە، بۆیە كەمێك دڵگیر دەبیت‌و ئارامی‌و هێمنی خۆت لەدەست دەدەیت.
شایان
دڵت شاد دەبێت‌و كەمێك دەحەسێیتەوە و لەكێشەو گرفت رزگارت دەبێت، هەروەها شادو گەشبین دەبیت لەئەنجامی هەڵسوكەتی كەسێكی نزیكت.
دووپشك
چەند پێشهاتێك دێتە پێشەوە كە پاڵت پێوە دەنێت لەبواری كۆمەڵایەتیدا بەرەو پێشەوە هەنگاو بنێیت، ئاگاداری باری تەندروسیتت بە.
كەوان
هەندێك گۆڕانكاری بەرەو كێشەت دەبەن بەتایبەتیش لەبواری داراییەوە، بۆیە ئاگاداری خۆتبەو لەهەموو كارێك نزیك مەبەرەوە.
گیسك
بارودۆخی ژیانت هەندێك گۆڕانكاری تیا روودەدات مزگێنی خۆشیشت پێ‌ دەگات، دەرفەتێكی باشیشت بۆ رێكدەكەوێت لەبواری خۆشەویستییەوە.
گۆزە
ئەگەر خەریكی ئەنجامدانی پرۆژەی گرنگیت، ئەوا ئیمڕۆ جێبەجێی مەكە، چونكە ئەنجامێكی باش نابێت، لایەنی سۆزداریشت بەرەو باشی ناچێت.
نەهەنگ
هەست بەناجێگیری باری دەروونیت دەكەیت، گۆڕانكاری لەناكاو بەڕێوەیەو رەنگە گرفتت بێتە پێش ، بۆیە بە وریاییەوە هەڵسوكەوت بكە.
Top