كیژۆڵەكەت شــۆخ و شەنگ بكە!

كیژۆڵەكەت شــۆخ و شەنگ بكە!
خانمی جوان، وێڕای ئەوەی خۆت وەك خانمێكی جوان و سەرنج راكێش لە رۆژانی جەژن دێتە بەرچاوان، وا بكە تەنانەت هەموو ماڵ و منداڵیشت وەك خۆت جوان و شەنگ بن، ئەو خانمانەی كیژۆڵەیان هەیە، با وەك خۆیان جوانیان بكەن، كچانیش حەز دەكەن وەك دایكیان جوان بن، ئەوەتا هەر لە منداڵییەوە جارجار پێڵاو و جلەكانت لەبەر دەكەن، وەك ئەوەی لاسایی جوانیت بكەنەوە. تۆش لە جوانیی كیژۆڵەكەت كارامە بە، جلێكی جوانی بۆ هەڵبژێرە، تەنانەت ئەگەر كوڕیشت هەبوو، جلێكی كوردی یان جلێكی مۆدی سەردەمی بە پێی خواستی خۆی بۆ هەڵبژێرە و لەبەری بكە. بۆ كچانیش، ئەگەر حەزیان لە جلی كوردی بوو، ئەوە دەستە جلێكی جوانیان قابیلە، ئەگەریش حەزیان لە جلی دیكەی مۆدێرن بوو، وا باشە كراسێكی درێژیان لە شێوەی عەزییە بۆ بكەن، ئەو جۆرە جلە، كچان گەورە نیشان دەدات، تەنانەت خۆشیان وا هەست بە جوانی جلەكە دەكەن، ئەوەتا چەندین وێنەی كراسی كیژۆڵانمان داناوە، دەتوانی یەكێك لەو شێوازە كراسانە بۆ كچەكەت هەڵبژێری، با رەنگەكەش لە سەر خواستی كچەكەت بێت تا ئەویش دڵی بە كراسەكەی خۆش بێت.
Top