با سەرینەكەت لە شێوەی گوڵ بێ!
July 17, 2014
رەنگا و ڕەنگ
ئەو كەرستانەمان پێویستە بۆ ئەو مەبەستە، ماكینەی دوورمان، پارچە قوماش، مەقەس، پەموو.
هەنگاوەكانی دروست كردنی گوڵ سەرین :
- سەرەتا قوماشەكە بۆ چوار پارچەی یەكسان دەبڕین.
- پاشان دوو دوو پارچەكان لە شێوەی چوارگۆشە لە یەك دەدوورین، تا وەك شێوەیەكی بازنەیی دەبێ، پاشان هەر چوار پارچەكە لە یەك دەدووردرێن، كە تەنیشتێكی بە كراوەیی دەهێڵینەوە.
- دواتر بازنەكانی قوماشەكە دەچەمێنینەوە، پاشان ناو سەرینەكە پڕ پەمووی دەكەین كە شێوەی گەڵای گوڵی لێدەردەچێ.
- دواتر ئەو سەرەی بە كراوەیی بەجێمان هێشتبوو، پاشان بە دەرزی و داو، ئەو لایەی كە مابۆوە دەیدوورین.
- پارچە قوماشێكی درێژ دەبڕین، بەو پارچە قوماشە لەدەوری سەرینەكە دەئاڵێنین، تا جێگیر دەبێ و پاشان بە دەرزی و داو دەیدوورین.
- لە كۆتاییدا هەموو پارچەكان بەیەكتر دەدوورین، لە ناوەڕاستیدا شێوەی گوڵەكەی لێدەدەین و بەمەش دەبێتە گوڵ سەرین.
