مەشق بۆ جوانیی جەستەت بكە

مەشق بۆ جوانیی جەستەت بكە
لەش و لاری كچان و خانمان، چەندی رێك و جوان بێ هێشتا كەمە، چونكە جوانیی بەژن و باڵا لە ناوقەدێكی باریك و دەست و باسكێكی خڕ و پڕدا خۆی دەنوێنێ. خانمان دەتوانن بە چەند مەشقێك پارێزگاری لە رێكیی لەشیان بكەن، كە لێرەدا بۆتانی روون دەكەینەوە:
یەكەم : بەیانیان دوای لە خەو هەستان، شەوانیش پێش نووستن، لە سەر پێ بوەستە و هەردوو دەستت لە ناوقەدت بنێ، پاشان بۆ لای چەپ و راست خۆت بسووڕێنەوە، تەنیا بەشی سەرەوەی جەستەت بجووڵێت و قاچەكانت وەستا بن، هەروەها لەسەر قاچێكت دانیشە و هەردوو دەستت بەرەو پێشەوە ببە، كە ئەوەش جەستەت توندو تۆڵ دەكات، زۆربەی ماسوولكەكان چالاك دەكاتەوە، هەروەها جەستەت رێك و جوان دەكات.
دووەم : لە سەر زەوی دانیشە و هەردوو دەستت بخە سەر ئەژنۆكانت، خۆت بەرەو پێشەوە لار بكەوە، پاشان هەڵسەوە. رۆژانە ئەو راهێنانە دەكرێ، هەناسەی تەواو هەڵمژە و بۆ ماوەیەك لە ناو سییەكانت بیهێڵەوە، دواتریش بە هێواشی هەناسەت بەر بدە، یان دەتوانی بە سەر هەردوو دەستتدا خۆت بچەمێنەوە، با قاچێكت لە سەر زەوی بێ و قاچەكەی دیكەت بەرز بكەوە و بیهێنە خوارەوە.
Top