لەلاتان سەیر نەبێ، ئەگەر پشیلەیەك هاتە پێشتان و روخساری دوو رەنگە بوو ! وەك دەزانین پشیلە لە چەندین رەنگی جۆراوجۆرە، تەنانەت جەستە و روخساریشی لە چەند رەنگێكە. كەچی ئەگەر سەیری ئەو پشیلەیە بكەین، پێتان سەیرە كە چۆن ئەو پشیلەیە روخساری دوو رەنگەیە. ئەو پشیلەیە ناوی (ڤینۆس)ە و لەلای هاووڵاتییەكی كەنەدایە، تەنانەت پەیجێكی لە لاپەڕەكانی فەیسبووك بۆ دانراوە، كە نزیكەی (194) هەزار هەواداری هەیە. سەیری ئەو پشیلەیە لە رەنگی روخسارە، كە لایەكی رەشە و لایەكی دیكەشی زەردە، ئەگەر لەلای راستەی پشیلەكە تەماشای بكەی، وادەزانی ئەو پشیلە رەشە، ئەگەر لەلای چەپەی پشیلەكە بڕوانی، وادەزانی زەردە، كەچی لە پێشەوەدا پشیلەیەكی دوو رەنگەی رەش و زەردە.