كەرەستە و ئێكسسوار لە سەوزە و میوە

كەرەستە و ئێكسسوار لە سەوزە و میوە
سەوزە و میوەی هاوینە، بە رەنگ و شەوق و بۆنی خۆشەوە، ماڵ و بازاڕیان رازاندووەتەوە. میوە و سەوزە لە شێوەدا هەر یەكە بە چەشنێكە، جار جار دەبینین كە شێوەی كەرەستە و كەل و پەل لە ئەندازەی میوە و سەوزە دروست دەكرێن، ئەوەتا كۆمپانیاكانی دروست كردنی كەرەستەی خانمان، گرنگییان بە شێوەی خڕ و بازنەیی و لاكێشە و هێلكەیی میوە و سەوزە داوە. تۆی خانمیش تا زیاتر كەرەستەكەت سەرنج راكێش و دیار بێ، كچانیش وەك میوە و سەوزە جوانن، هەر دەبێ وەك میوە و سەوزەش بۆن خۆش و ناسك بن. بەم جۆرە دەتوانی لە میوە و سەوزەیەك بچی، كاتێك جانتای دەستت لە شێوەی میوە و سەوزەیە، یان دەكرێ ئێكسسواری دەست و پەنجەت و بازن و تەوقەی سەرت لە شێوەی میوە و سەوزە بێ، ئەو جۆرە مۆدەیە تازەیە، تەنیا لە وەرزی هاویندا دەردەكەوێ، مۆدێكی جوان و رازاوەیە. هەوڵ بدە ئێكسسوار و كەرەستەی لە شێوەی میوە و سەوزەت دەست بكەوێ، چونكە هەمیشە جوان و سەرنج راكێشە، تا سیما و جوانیت شەوق بداتەوە.
Top