هەر شتێك كە پێشتر روویانداوە، هەندێكیان لە بیرمانە و هەندێكی دیكەش وەك یادگارییەكی كۆن هێواش هێواش لە بیرمان نامێنێ، ئەگەر بە باس كردنی یان سەیر كردنی وێنەیەك بێتەوە بیرمان، ئەو چەند وێنەیە زەمانێكە گیراون، كە وێنەی ساتەكانی فیستیڤاڵی قوتابخانەكانی هەولێرە لە ساڵی 1958دا. تەنانەت ئێستاش ئەو فیستیڤاڵە لەلایەن بەرێوەبەرایەتی چالاكی قوتابخانەكان بەڕێوە دەچێ، كە تێدا چەندین یاری و پێشبڕكێ جۆراوجۆری تێدا ئەنجام دەدرێ، ئەوەتا لە یەكێك لە وێنەكاندا یاری گوریس گوریسانێ لە نێوان كچان و كوڕان دەردەكەوێ، كە لەو یارییە كچان لە كوڕانیان بردۆتەوە. رەنگە ئەوانەی لەم فیستیڤاڵە بوون، ئەگەر ئەو وێنەیان ببینەوە دوای (54) ساڵ، ئەو ساتانە دێتەوە یادیان و دەبێتەوە یادگارییەكی خۆشی زەمانە.