بۆچی تایه‌ی ئۆتۆمبێله‌كان ڕه‌نگیان ڕه‌شه؟
July 7, 2014
رەنگا و ڕەنگ
ڕه‌نگی تایه‌یی ئۆتۆمبێله‌كان تا ئێستا جگه له ڕه‌نگی ڕه‌ش هیچ ره‌نگێكیتری به خۆیه‌وه نه‌بینیوه، ئه‌مه‌ش بۆئه‌وه ئه‌گه‌رێته‌وه كه ئه‌و مادده‌یه‌ی تایه‌كانی پێ دروست ده‌كرێن مادده‌یه‌كی مه‌تاتی یه وئه‌و مادده‌یه‌ش سیفه‌تی نه‌رمی هه‌یه، بۆیه مادده‌یه‌كی تری تێكه‌ڵده‌كرێت تا نه‌رمیه‌كه‌ی كه‌متربێت وتوندیه‌كه‌ی زیادببێت وبه‌رگه‌بگرێت،ئه‌و مادده‌یه‌ش مادده‌یی كاربونی ڕه‌شه كه ئه‌مه وائه‌كات ڕه‌نگی تایه‌كان ڕه‌ش بن. داهێنانی بیرۆكه‌ی زیادكردنی ئه‌م مادده كاربۆنیه بۆ ساڵی 1839 ده‌گه‌رێته‌وه كه له سه‌ر ده‌ستی چارلز گودیر داهێنرا وه تا ئێستاش ئه‌م بیرۆكه‌یه كاری پێده‌كرێت.
