قیرتاو و پینەى شەقامى جاران چۆن بوو !

قیرتاو و پینەى شەقامى جاران چۆن بوو !
رەنگە زۆرێكمان باوەڕ نەكەین كە لە پێشتردا و لە سەردەمە زووكان كاری قیركاری چۆن كراوە چونكە وەك ئێستا ئامێری فەرشی قیر و ئەو كەرەسانە نەبوون كە لە ماوەیەكی كورتدا درێژیەكی زۆر قیرتاو دەكەن، رەنگە جۆر و شێوازی قیرەكەش وەك ئەوەی ئێستا یەك پارچەو هاوشێوەو رێك نەبووە، با بزانین پێشتر چۆن كاری قیر كراوە، بۆ قیركردن بەردی گەورەو تارادەیەك خریان دادەنا پاشان كەلێنی ئەو بەردەگەورانەیان بە بەردی وردتر پڕدەكردەوە دوای ئەوە پاشان قیری گەرمكراوی شلیان دەهێنا بە سەریان دادەكر ئینجا بە تیرۆگ پانیان دەكردەوە بەم شێوەیە پارچە پارچە قیریان دەكرد كە ماوەیەكی زۆر و ماندووبوونێكی زۆری دەویست، ئەم وێنەیەش كرێكارێك جولەكەیە لە گەرەكی تەعجیل كە خەریكی قیركردنی ئەو شوێنەیە لەو سەرەدەمە زیاتر كرێكارە جولەكەكان ئەو كارەیان دەكرد، هەر ئەمە شێوازی قیری جاران بوو بۆ رێگە درێژەكانیش ئاخۆ چەند كات و ماندوو بوونی ویستبێ‌.
Top