ئەوەیە بەخت !

ئەوەیە بەخت !
ئەوانەی دەڵێن بە بەختن، رەنگە لە زۆربەی ژیانیاندا كارەكانیان بە ئاسانی دەچێتە سەر، یان شتی وایان بۆ رێك دەكەوێ بۆ كەسانی دیكەوە نابێ، وەك ئەو كچە بەخت گەورەیە، كە ناوی (لارا رۆسۆ)یە و لە شاری نیویۆرك دەژی، رۆژێكیان ئەو كچە دەچێ قەنەفەیەكی ماڵ دەكڕێ تەنیا بە (20) دۆلار، پاشان كە دەیهێنێتەوە ماڵ و پاكی دەكاتەوە، دەبینێت لە دواوەی قەنەفەكە كیسەیەكی تێدایە، كە كیسەكە دەكاتەوە (40) هەزار دۆلاری تێدا دەبێ، بەمەش لە بەرانبەر بیست دۆلاردا، (4) دەفتەری دەست دەكەوێ.
Top