لە هاویندا تیشكی هەتاو بەهێز و دونیاش گەرم دەبێ، كچانیش دەبێ خۆیان لە گەرما و تیشكی رۆژ بپارێزن، چونك رەنگە گرفت بۆ پێستیان پەیدا بكات، رەنگە دووچاری چەندین گرفتیان بكاتەوە، وەك سووتانی پێست و شێواندنی ماكیاژ و تێكدانی سەروسیمای خانمان. كچان بۆ پاراستنی پێستی جەستەنیان، دەتوانن كرێمێك یان دژەهەتاوێك بەكاربهێنن، بەڵام ئەی چی لە چاوەكانیان بكەن، خۆ ناكرێ كرێمیش لە چاویان بدەن، لێرەدا چارە ئەوەیە چاوێلكەیەك لە چاو بكەن، بێجگە لە پاراستنی چاوەكانت لە تیشكی خۆر و رووناكی بەهێز، هەروەها چاوەكانت جوان و سەرنج راكێش دەكەن، چاوێلكە چەندین جۆر و چەشنی هەیە، بۆ هەر وەرزێك جۆرە چاوێلكەیەك پەیدا دەبێت، لە وەرزی هاوینیشدا مۆدی تازەی چاوێلكە هاتە كایەوە، زیاتر هەردوو ماركەی (پرادا و دیۆر) لەو بوارەدا پێشەنگن. مۆدی ئەو هاوینەش چاوێلكەی شێوە بازنەییە، كە بەشی هاوێنەكەی وەك شێوەیەكی بازنەیی وادەردەكەوێ، دەسكەكەشی لە شێوەی نەخشێكی لارە، لە بارەی رەنگی چاوێلكەوە، خانمان سەربەستن چ جۆرە چاوێلكەیەك لە چاویان دەكەن، بەڵام زیاتر رەنگی : رەش، سوور، سپی، باوە بۆ چاوێلكە.