تۆخە ماكیاژ ئاوێنەیەكە بۆ جوانیت

تۆخە ماكیاژ ئاوێنەیەكە بۆ جوانیت
زۆربەی كچان حەز بە ماكیاژ دەكەن، هەندێكیان لە زۆربەی كاتدا دەم و چاویان بە ماكیاژە، هەندێكی دیكەش تەنیا بۆ بۆنە و زەماوەند و ئاهەنگ رووخساریان دەكەنە رووبەرێك بۆ نەخشی ماكیاژ و كەرەستەی خۆ رازاندنەوە. خانمان جوانتر دەبن ئەگەر سادە ماكیاژێك بكەن، پێشتر دەگوترا كە ماكیاژ تا چەند سادە بێ، ئەوەندە ناسكە، بەڵام گۆڕانكاری لە مۆدەدا ئەو رێچكانە دەشكێنێ، شێوەی تازە دێنێتە كایەوە. ئەوەتا پسپۆرانی ماكیاژ دەڵێن : واجوانە كە كچان ماكیاژی تۆخ بكەن، چونكە تۆخە ماكیاژ چاو و برۆ و لێو جوانتر دەردەخەن، بەڵام كاتێك كە ماكیاژی تۆخ دەكەین، دەبێ ئاگاداری یەكخستنی رەنگەكان بین، بۆ نموونە : دەتوانین هەر یەكە لە رەنگی (پشت چاو، لێو، نینۆك) هاورەنگ بن، یان تەنیا دەكرێ رەنگی پشت چاو و لێو لە هەمان رەنگ بن، لە بارەی تۆخی ماكیاژەوە، كچان دەبێ بڕێكی زۆر لە بۆیە و دەرمانی ماكیاژ لە خۆیان بدەن، تا بە تۆخی دیار بێ، یان دەكرێ زیاتر لە چینێك ماكیاژ بكەن، واتە دووبارە و سێ بارەی بكەنەوە. زیاتر ئەو ماكیاژە بۆ بۆنە و ئاهەنگ و زەماوەند گونجاوە، بەڵام كچان دەشتوانن هەمان ئەو ماكیاژە تۆخە بۆ دەرەوە لە خۆیان بدەن، بەڵام وا باشە بۆیەی دژە توانەوە لە سەر ماكیاژەكە بدەن، تا ماكیاژەكە نەتوێتەوە.
Top