كراسی بووكێنی بۆ 2015

كراسی بووكێنی بۆ 2015
هێشتا (2014) تەواو نەبووە، ئەوەتا چەندین كراسی تازە بۆ ساڵی داهاتوو هاتووە، پسپۆرانی بواری جل و بەرگ، لە ئێستاوە مۆدی ساڵی داهاتوویان دیاری كرد. كراسی بووك سیمای جوانی بووك دەردەخات، لە مۆدی پێشوودا كراسی بەرۆك كراوە بوو، لە مۆدی تازەدا، ئەو شێوەیە گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە، تەنانەت زۆربەی پارچەكانی ئەو جلە، بە ستایلێكی دیكە جێگۆڕ كراوە. لە مۆدی داهاتووی جلی بووكدا، بەشی سەرەوە بە پارچەیەكی توول داپۆشراوە، كە زیاتر بەشی سەر قۆڵ و شان و بەرۆك دەگرێتەوە. ئەوەی لە پێشوودا هەبوو كە زیاتر سادە بوو لە نەخشدا، بەڵام لەو كراسە تازەیەدا، نەخشی زۆر لــە سەراپای كراســەكە بەدی دەكرێ، ئەوەش بۆ زیاتر سەرنج و جوان كردنی كــراسەكــەیـە. وا بڕیارە كە لە مۆدی داهاتووی جلی بووكدا، تارای سپی هەبێ، كە لە پێشتردا زیاتر دەخرایە پێشەوەی سەری بووك، كەچی لەو مۆدە نوێیەدا پارچەیەكی بچووكە و دەخرێتە پشتەسەری بووك، وا چاكە كچان لە ئێستاوە لە مۆدی ئەو كراسە بگەڕێن، تارادەیەك لە مۆدی پێشوو دەچێ رەنگە هاوشێوەی ئەو مۆدەیەی داهاتوو بن یان لە یەك بچن.
Top