شاجــــوانی بێـــــژەرانی مۆندیال بناسە

شاجــــوانی بێـــــژەرانی مۆندیال بناسە
هەموومان سەیری یارییەكانی مۆندیال دەكەین، ئەگەر هەمووشمان نەبین، بەشێكی زۆر هەر یەكە هاندەری تیپێكە، یان هەر خولیای بینینی یاری مۆندیالە. لەو مۆندیالە شتی سەیر و سەرنج راكێشی لێ روودەدا، ئەوەتا جوانترین و سەرنج راكێشترین بێژەری كچیان دەست نیشان كردووە، لە كاتێكدا مۆندیال وەرزشە و چ حەقێكی بە جوانی كچانەوە نییە، بەپێی زۆربەی راو و بۆچوونی ئەوانەی رۆژانە لە مۆندیالن و تەنانەت ئەوانەش كە لە تەلەفزیۆنەكانەوە سەیر دەكەن، كچە بێژەری مەكسیكی (ئینیس ساینز)، سەرنجی هەمووانی بۆ خۆی راكێشاوە، كاتێك بە جلی ناسك و جوان، لە نێو یاریگادا قسە بۆ جەماوەرەكەی دەكات، تەنانەت هاندەرانیش چەندین گوڵی بۆ دەهاوێژن. كچە بێژەرە جوانەكەی دیكەش، خۆشەویستەكەی (ئیكەر كاسیاس)ی ئەستێرەی ئیسپانیایە، كە ناوی سارا كاربۆنێرۆیە، ئەوەی سەیرە نەوەك شاجوانی بێژەران هەیە، بەڵكو شاجوانی هاندەرانی كچیش هەیە.
Top