مانگایەك بووە بە سەگ

مانگایەك بووە بە سەگ
له‌ ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا، مانگایه‌ك كه‌ تووشی‌ نه‌خۆشی‌ ده‌روونی‌ بووه‌،واده‌زانێت سه‌گه‌.
بیس دی‌ كاپریۆ، كه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ دامه‌زراوه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت به‌ ئاژه‌ڵانه‌، به‌ رۆژنامه‌ی‌ "ده‌یلی‌ مه‌یلی‌" ی‌
به‌ریتانی‌ راگه‌یاندووه‌: كاتێك بیستی‌ مانگایه‌ك له‌ناو قه‌فه‌زدا دانراوه‌ و خواردن ناخوات و ره‌تی‌ ده‌كاته‌وه‌ و شیر نادات، چووه‌ كڕیویه‌تی‌ و هێناویه‌ته‌وه‌ بۆ كێڵگه‌كه‌ی‌ له‌ ولایه‌تی‌ كالیفۆرنیا.

وتیشی‌: دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ مانگاكه‌ی‌ هێناویه‌ته‌وه‌ بۆ ناو كێڵگه‌كه‌ی‌ وه‌ك سه‌گ هه‌ڵسوكه‌وتی‌ كردووه‌ و نه‌یزانیوه‌ گژوگیا چییه‌ و هه‌رگیز نه‌یخواردووه‌.

باسی‌ له‌وه‌شكردووه‌: مانگاكه‌ی‌ كه‌ ناوی‌ "میلك شیك"ی‌ لێناوه‌ له‌گه‌ڵ سه‌گه‌كانیدا هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات و هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌واندایه‌، هه‌روه‌ها ته‌نها ئه‌و جۆره‌ خۆراكانه‌ ده‌خوات كه‌ ده‌درێن به‌ سه‌گه‌كان.

به‌پێی‌ وته‌ی‌ بیس، دكتۆره‌كانی‌ ڤێرتێرنه‌ری‌ ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه‌، كه‌ مانگاكه‌ی‌ تووشی‌ نه‌خۆشی‌ ده‌روونی‌ بووه‌ و نازانێ‌ كه‌ مانگایه‌ و واده‌زانێت سه‌گه‌.
Top