شیعر
July 3, 2014
رەنگا و ڕەنگ
گوێ له ده‌نگی ساز و عود و به‌زمی نای و نه‌ی ده‌كا
سه‌رده‌مێ مه‌ست و خومار و خادیمی مه‌یخانه‌یه
وه‌ختێ ته‌سبیحی له ده‌سته، سۆفییه حه‌ی حه‌ی ده‌كا
هێنده جاران عالیمی عامیل و عابید خۆیه‌تی
وه‌ختێ جه‌هل و فیسقی زۆره عاله‌مێ لۆمه‌ی ده‌كا
جار به جارێ زۆر به كه‌یف و پێكه‌نین و خه‌نده‌یه
هێنده شه‌م مه‌جنوونه شین و گریه بۆ له‌یله‌ی ده‌كا
پێی ده‌ڵێم ئه‌ی دڵ وه‌ره ئێرانی یا توورانی به
ئه‌و له به‌ینی هه‌ردووكه رێگه روو له ده‌شتی ره‌ی ده‌كا
