بەم رێگەیە رومەتەكانت جوانتر بكە
July 2, 2014
رەنگا و ڕەنگ
خواردنی میوەکان سوودیان زۆرە بەڵام بەکارهێنانیشیان سوودێکی زیاتریان هەیە بۆ ئەمەش دەتوانیت ئەم ماسکە بەکاربهێنیت تا ببیت بە خاوەنی پێستیکی جوانتر و ڕومەتێکی ئاڵتر. کەرەستەکان:
دوو قاش مۆز
دوو قاش سێو
دوو کەوچک خەمیرە
یەک کەوچک شیر
یەک کەوچک هەنگوین
سپێنەی یەک هیلکە
چۆنێتی ئامادەکردنی:
سێوەکەو مۆزە بکەرە خەڵاتێکی کارەبای تا بە باشی تێکەڵ دەبێت و پاشان کەرەستەکانی دیکەی تێبکە و بیدە لە پێستت بۆ ماوەی 30 خولەک پێوەی بهێلەرەوە و پاشان بیشۆ، هەفتەی جارێک ئەم ماسکە بەکاربهێنە بەتەواوەتی سوودی دەبێت.
