دڵنیابە بەم رێگایانە کەمتر تینوت دەبێ

دڵنیابە بەم رێگایانە کەمتر تینوت دەبێ
رەمەزانی ئەمساڵ کەوتۆتە گەرمترین و درێژترین رۆژی ساڵ بۆیە لەش پێویستی بە ئاو وزەیەکی زۆرتر ھەیە بۆ ئەوەی ھاوسەنگی لەش رابگرێت بەم رێگایەنە داوانیت کەمتر تینوتبێت و بەرگەی رۆژی درێژی رەمەزان بگریت.
1- ھەوڵبدە لە کاتە جیاوازەکانی شەودا ئاو کەم بخۆیتەوە

2- خۆ دوورگرتن لەو خواردنانەی بەھاراتیان تێدایە ، بەتایبەت لە پارشێودا ، چونکە پاش خواردنیان لەش پێویستییەکی زۆری بە ئاو دەبێ.

٣- خواردنی میوەو سەوزەی تازەو پێگەیشتوو ، بەتایبەت لە پارشێودا ، چونکە ریشاڵەکانیان ئەندازەیەکی باش ئاویان تێدایە ، کە بۆ ماوەیەکی زۆر لە ڕیخۆڵەکاندا دەمێننەوەو کەمتر ھەست بە تیونێتی دەکەیت.

٤- خوێ بەکەمی بکرێتە زەڵاتەوە و لەبری خوێ ئاوی لیمۆ بەکاربھێنرێت.

٥- ترشیات و ماسی خوێیاوی کەمتر بخورێت، بەتایبەت لە پارشێودا.

٦- ھەندێک بە ھەڵە واتێگەیشتوون، خواردنەوەی ئاوی زۆر لە پارشێودا بۆ تیونێتی باشە ، بەڵام ئەمە ھەڵەیە ، چونکە ئاوی زیاد لە پێداویستی لاشە ھەرزوو لەلایەن گورچیلەوە فڕێ دەدرێتە دەرەوە ، لەبری ئەوە سەوزە و میوە بەکاربھێنە.

٧- خۆ دوور گرتن لەخواردنەوەی زۆری گیراوە گازییەکان (ساردی ، شەربەتە دروست کراوەکان) ئەمانە گەدە ئازار دەدەن و کرداری ھەرس دەشێوێنن.

٨- خواردنەوەی سەھۆڵاو لە بەربانگدا پڕ مەترسییە چونکە نەک ھەر ئەوەی کە تینوێتیت ناشکێنێت، بەڵکو مولولەی خوێنەکان گرژ دەکات و کرداری ھەرس پەک دەخات ، بۆیە پێویستە ئاوەکە کەمێک سارد بێت و بە لەسەرخۆی بخورێتەوە، نەک بەیەک جار.

٩- لەو خواردنانەی بۆ تینوێتی باشن : ئاوی لیمۆ، تەمەر ھندی بە شەربەت ، سەوزەو میوە بە گشتی و قەیسی بەتایبەت.
Top