موم ماڵەكەت رووناك دەكاتەوە

موم ماڵەكەت رووناك دەكاتەوە
دیكۆری ماڵ، بە گرنگترین شێوازەی جوانكاری و ئامادەكاری بۆ مۆدەی تایبەت دادەنرێن، مەبەست لە دانانی كەرەستە و دیكۆرە جوان بۆ دیكۆری ماڵ، كە پێویستی بە گشت جۆرە كەرەستەیەكە، تەنانەت هەندێك لەو كەرەستانە ئەگەرچی گرنگ و سەرەكیش نەبن، بەڵام دەتوانن رۆڵی خۆیان ببینن لە جوانكاری دیكۆری ماڵ، بۆیە هەر كەرەستەیەك جۆرێك لە گوزارشت لە جوانی و رازاوەیی دەردەخات، یەكێك لەو هەنگاوە جوان و رۆمانسیانەی ماڵەكەت پێوەی رازاوە دەبێ، دانانی موم، یان ئەو ژێرەوەی كە مومی لەسەردا دادەنرێ، موم گوزارشت لە دوو جۆرە جوانی دەكات، یەكێكیان كاتێك داگیرساو دەبێ و بە تیشكە جوان و ناسكەكەی ماڵەكەت رووناك و گەشاوە دەكاتەوە، بە تایبەت شەوانە یان لە هەندێك شوێنی تایبەتی ماڵدا، شێوازی جوانی دووەمیشی بریتییە لەوەی كە خۆی دیمەنێكی جوانی هەیە تەنانەت لەو كاتانەش كە داگیرساو نابێ، ئەمەش بە گوێرەی ئەو ژێرەوەی لەسەری دادەنرێ، یان لەو شوێنەی كە لێوەی دادەنرێ، هەر یەكە لەو دوو رێگەیە جوانییەكە بۆ خۆی و كاریگەری گەشاوە دەبێ لە دیكۆری ماڵ.
Top