لە فیلم و دراماكانی بواری سینەما و وێنەگریدا، زۆر جار هەڵەی جوان و سەیر دەبینین، كە لەلای بینەردا ئاشكرا دەبێ و كەچی ستافی فیلم ئاگاداری نابن، لەوكاتەی كە بابەتە نمایش دەكرێ، لە فیلمی كاریبیان و نورس ئۆف نۆرسس، كە باس لە فیلمی كۆن دەكەن، بەڵام لە یەكەمیان پیاوێك بە جلی مۆدرێن دەردەكەوێ و لەوەی دیكەش وا دیارە كە ئافرەتێك دەیەوێ تەقە بكات لە پیاوێك، منداڵێكیش لە دواوە گوێچكەی خۆی گرتووە بەر لە تەقە كردنەكە.