بزانە كەلووەكەت چ دەڵێ !

بزانە كەلووەكەت چ دەڵێ !
كاوڕ
لە كاروبارەكانت بەرەو پێش دەچیت، بەڵام كەمێك ماندوو بوون بەسیماتەوە دیار دەبێت، هەوڵ دەدەی گرفتێكی خۆشەویستی یاخود گرفتێكی هاوڕێكەت چارەسەر بكەیت.
گا
ئەم ماوەیە بەهیچ شێوەیەك دوا نەكەوی لەوەی كە جوانییەكەت بەدەربخەی بەتایبەتی بۆئەو كەسەی كە دەمێكە سەرنجتی راكێشاوە، ئاگادار بە زیاد لەپێویست سۆز كارت تێ‌ نەكات.
جمك
ویست‌و ئارەزووەكانت ئاسانكاریت بۆ دەكەن‌و دەرگای زۆرت بۆ دەكەنەوە بۆ گەیشتن بۆ ئاواتەكانت و لە بواری سۆزداریەوە ئەوەندە دڵرەق مەبە با دڵت نەبێتە بەرد.
قرژاڵ
تا ئێستا گرفتی ورووژندان‌و سەرنج راكێشان لەبیرتایە و بەشێكی زۆری هۆشی داگیركردووی وەك ئەوەی بڕوات بەخۆت نەبێت‌و بتەوێت هەموو كاتێك جوانیت بسەلمێنیت.
شێر
لەوانەیە رووبەڕووی ئەزموونێكی خۆشەویستی نوێ‌ ببیتەوە كە دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی گرفت لەگەڵ خۆشەویستی ئێستات، هەروەها خەریكی پلان دانانیت بۆ ئەوەی گەشتێك بكەیت.
گوڵەگەنم
پەیوەندییە خۆشەویستیەكەت پێویستی بە سۆزو سەرپەرشتی كردن هەیە، لێمەگەڕێ‌ دۆستەكەت ئەوەندە لە چاوەڕوانی تۆدا بێت‌و لە بیرت نەكا، لەوانەیە ئارامی خۆی لە دەست بدات.
شایان
هیچ ئامۆژگارییەك فەرامۆش مەكە كە هاورێكەت یان دۆستەكەت پێشكەشت دەكات، تەندروستیت بەرەو باشی دەچێت، پەیوەندییە سۆزدارییەكەت سەر لە نوێ‌ دەبووژێتەوە.
دووپشك
هەرچەندە مێشكت بەزۆر شت جەنجاڵە لەگەڵ ئەوەش بە بەشی خۆت رازیت، بەڵام ئەمەش ئەوە ناگەیەنێت كە هیچ ترسێكت لە پاشەڕۆژت نییە.
كەوان
هەندێ‌ كەس لۆمەت دەكەن كە هۆش‌و ژیرییەكی زۆرت هەیە، بەڵام ئازایەتییەكی كەم، هەوڵبدە پێچەوانەی ئەمە بسەلمێنیت، لەوانەیە كەمێك بێ‌ ئومێد بیت.
گیسك
ئەم ماوەیە گۆڕانكارییەكان لە بەرژەوەندی تۆدا دەبن، ماوەیەكی بەسوودو بە بەرهەم دەبێت، دووركەوە لە دڵەڕاوكێی خۆشەویستی، هەواڵێكی خۆشت لە ناكاو پێدەگات.
گۆزە
هیچ زەحمەتییەكت نییە لە بواری ئابورییەوە، بە شێوەیەكی كتوپڕ بیرت بۆ ئەوە دەبات كە بەرەو گەشەسەندنێكی فیكری بڕۆیت، كەمێكیش هەست بە ماندووبوون دەكەیت.
نەهەنگ
بەپێكەنین و خۆشی پێشوازی لەم مانگە دەكەیت، هەست بە ئارامی‌و خۆشەویستی دەكەی، بەڵام پێویستە دووربكەویتەوە لە گرفتی دڵپیسی، ئەگینا خۆشییەكەت زۆر ناخایەنێت.
Top