تەوقەی پرچی بووك
June 26, 2014
رەنگا و ڕەنگ
-تەوقەی تاجەگوڵینە، گەلێك جوانە ئەگەر تەوقەیەكی شێوە تاجەگوڵینە لە پرچت بدەی، جگە لەوەی قژت دەبەستێ، هەروەها دیمەنی وەك گوڵ و گوڵزاری سروشتی بەسەرتەوە خۆی دەنوێنێ، تاجەگوڵینە زیاتر لە چەندین رەنگ پێكدێ، وەك : گوڵی بچووك و ناسك كە بۆ بەستنی پرچە، هەندێكی دیكەش لە هەمان رەنگی پرچە، تا پرچی بووك بە بریقە بكات، یان رەنگی تاجەگوڵینە پێچەوانەی رەنگی پرچە، تا بە تەواوی دیار بێت و پرچت بە جوانترین شێوە بدرەوشێنێتەوە.
- تاجە تەوقە، جۆرێكی دیكەی تەوقەی پرچی بووكە، كە لە شێوەی تاجی جۆراوجۆر لە سەر دەنرێت، هەندێكی سادەن، هەندێكی دیكە بە كریستاڵی رەنگاڵە رازاونەتەوە، شێوەی تاجیش جیاوازە بۆ سەری خانمان، چونكە هەیە پانە، یان باریكە، ئەوەش تا لەگەڵ شێوەی سەری بووكەكە تا لە سەری بووكە راگیر دەبێت.
-تەوقەی سادە، ئەمەشیان جۆرێكی دیكەی تەوقەی پرچە، كە تەنانەت هەندێكیان هەر دیاریش نین، چونكە تەنیا تەسریحەی پرچەكە رادەگرێ، ئەو جۆرە تەوقەیە زۆر جار دیار ناكەوێ، ئێستا سەرەوەی ئەو جۆرە تەوقانەش بە نەخشێك دروست كراوە، كە ئەگەر لە هەر شوێنێك لە قژ بدرێ، دەردەكەوێ و جوانی خۆی دەدات.
