تاتوو، ئەو هونەرە تازەیەی سەر جەستەی مرۆڤ، ساڵانێكە پەیدابووە، بەڵام بۆتە خولیای زۆربەی خەڵكی جیهان، تەنانەت هەندێك لە خەڵكی وڵاتان، هەموو جەستەیان تاتوو كردووە، ئەوەتا هەندێك لە ناودارانی جیهان و یاریزانان و هونەرمەندە بەناوبانگەكانی جیهانیش لەم كارە خۆیان بێبەش نەكردووە، تەنیا بەوەندەش ناوەستن، بەڵكو پیشانگای تایبەتیش بۆ تاتوو دەكەنەوە، لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، گەورەترین پیشانگایان بۆ تاتوو كردەوە، ئەو كارە وا پێشكەوتوو بووە، كە وێنەیەكی خۆت یان وێنەی مرۆڤ، گیانداران، دار و درەختێك لەسەر جەستەیان دەكەن، لەو پیشانگایەدا (350) تاتووكەر هەبوون، لەو رۆژەشدا تاتوو بەخۆڕایی دەكرا، ئەوەی نیازی وابوایە تاتوویەك بكات یان تاتوویەك لە جەستەی زیاد بكات، بە خۆڕایی بە دەستی دەكەوت، لەم پیشانگایەشدا كەسانێك ئامادەی بوون، كە هەموو جەستەیان بە تاتوو داپۆشرابوو.