جووڵەی ئەو كچــە مەستت دەكات

جووڵەی ئەو كچــە مەستت دەكات
ئەوانەی یاریی جمناستیك دەكەن، دوای چەندین ساڵ لە راهێنان و مەشق، ئینجا دەتوانن بەشداری لە نمایش و كاری جمناستیكی بكەن، بەڵام ئەو كچە رووسییە، بەبێ ئەوەی رۆژێكیش مەشقی كردبێ، دەتوانێ خۆی بخاتەوە ناو خۆی، تا ئەوەندەی منداڵێكی بچووكی لێدێ، تەنانەت لەناو جانتایەكی گەشت كردن بە سانایی جێی دەبێتەوە. (زلاتا راڤیۆنی) ئەو كچە (19) ساڵەیە، جەستەی وەك لوقم وایە، ئەوەندە نەرم و شلە، كە ئێسكی جەستەی بە ئاسانی دەچەمێتەوە بێ ئەوەی بشكێ، ئەوەتا لە چەندین وێنەدا چەند جووڵەیەكی كردووە، ناچێتە ئەقڵی هیچ كەسەوە لە چۆنیەتی ئەو جووڵە سەرنج راكێشانە. جەستەی زلاتا لە منداڵییەوە نەرم بووە، وەك دایكی دەڵێ، زلاتا كە منداڵ بوو، چەند جووڵەیەكی دەكرد، رۆحم دەهاتە ناو دەستم، دەمگوت ئێستا شتێكی بەسەر دێ، ئێستاش بۆتە ئەو كچە شۆخ و جوانەی، هەموو جەستەی دەچێتەوە ناو یەك.
Top