خەڵكی كۆریا، بە ناسكی ناسراون، ناسكییان لە چاوە بچووك و دەمە خڕ و جوانەكانیانە، تەنانەت چەندین كەس لە جیهان هەن، حەز بە دیدار و خۆشەویستی خەڵكی كۆریا دەكەن، ئەوەتا ئەو كوڕە خەڵكی بەرازیلە، لە خۆشەویستی بۆ كۆرییەكان، بڕیاری داوە شێوەی وەك شێوەی خەڵكی كۆریا بێ، دوای چەندین نەشتەرگەری ئەو كوڕە گەنجە كە ناوی (ماكس)ی جاران و (جیان)ی ئێستای كۆری، شێوەی گۆڕاوە و بە ئاستەم دەناسرێتەوە، نزیكەی (3000) هەزار دۆلاری لە خۆی داوە تا بە كۆرییەكان بچێت.