شيعر
June 25, 2014
رەنگا و ڕەنگ
بورجی دره‌ختی سه‌وز و بولهندی وه‌ك ئاسمان
پێوه شـگۆفه هه‌روه‌کوو نهجـمن به ڕۆشـنی
به‌زمی هوزاره قه‌ل فڕی ئه‌غیاره ده‌وری گوڵ
صـۆفی یڕۆ مه‌به به دڕك تۆ له ئێمه نی...
هه‌ر داره به‌رگ و هه‌ر گوڵه ڕه‌نگی خهڵاتییه
هه‌ر جودی نه‌و به‌هاره که عاله‌م ده‌کا غه‌نی
دیسان له بگره به‌رده‌یی گوڵچین و باغه‌وان
بولبول که‌ناری گرت و دڵی غونچه ڕاچنی
خارایی سه‌وز و شینی له‌به‌ر کردووه جه‌به‌ل
دامێنی وه‌ردی سوره که ده‌ستم به دامه‌نی
