مۆدەی ئەڵقە و ئەنگوستیلەى رەنگاڵە

مۆدەی ئەڵقە و ئەنگوستیلەى رەنگاڵە
هەندێك لە ئێكسسوارەكان لەگەڵ ئەوەی شێوەیەكی بچووكیان هەیە، بەڵام جوانییەكی گەورە دەردەكەوێنن و تەنانەت بە جوانترین ئێكسسوارەكان دادەنرێن لە دانانی مۆدەیەكی جوان بۆ خانمەكان، یەكێك لەو ئێكسسوارە بچووكانە، ئەڵقە و ئەنگوستیلەكانن، كە هەردەم دەست و پەنجەكانی خانمان و كچان رازاوە و جوان دەكەن، چەندین جۆرە ئێكسسوارەكان سەر لە خانمان دەشێوێنن كە كامەی جوانە هەڵیبژێرن، بەڵام ئەوەش دەكرێ لەرێگەی ئەو كەسەوە بێ كە كەرەستەكە هەڵدەبژێرێ، ئەڵقەكان دەبێ ناسك و سادە و ساكار بن، ئەمەش وادەكات دیمەنێكی رازاوە و سەرەنجڕاكێشی هەبێ بۆ ئەوەی لەگەڵ جوانی و شێوەی دەست و پەنجەكان یان جلەكانەوە بگونجێ و شێوازێكی رەنگاڵە بە دەستەوە ببەخشێ.
Top