وەڵامێكی دڵتەزێن

وەڵامێكی دڵتەزێن
مامۆستایەك لە قوتابیەكەی دەپرسێت: باوكت ئیشی چییە؟ منداڵەكە بێدەنگی هەڵدەبژێرێت و وەڵام ناداتەوە.
دووبارە مامۆستاكە بە توڕەییەوە پرسیاری لێ دەكاتەوە: باوكت ئیشی چییە؟
منداڵەكە بێدەنگی هەڵدەبژێرێت و وەڵام ناداتەوە، مامۆستاكە بە توڕەیی ڕوو لە منداڵەكە دەكات و پێی دەڵێت: نەفام نازانی باوكت چی كارێك دەكات؟
منداڵەكە سەری بەرز دەكاتەوە و دەڵێ: بەڵێ ! باوكم لە گۆڕەكەیدا خەوتووە.
Top