گۆڕانكاری لەسەر شێوەی رووخساری مرۆڤ، لە ئێستا و پێشوودا جیاوازیەكی تەواوی هەیە، تەنانەت شێوەی ئێستای مرۆڤ لە قژ و گرنگی دان بە ردێن و نەمانی سمێڵ كە لە پێشوودا باو بوو، بەمەش پێشبینی شێوەی داهاتووی مرۆڤ دەكرێ لە چەند ساڵێكی دیكەدا گۆڕانكارییەكی تەواو بەسەر ئەو رووخسارەی ئەوڕۆدا بێ، زیاتریش لە لایەنی ئافرەتاندا ئەوانەی ماكیاژ دەكەن، لەلایەن وێنەگرێكی وڵاتی بەرازیل كە ناوی (هید سایب)ە، پێشبینی داهاتووی مرۆڤی لەم چەند وێنەیە ئامادەكردووە، كە ئەوەش دوای (25) ساڵی دیكەدا، شێوەی رووخساری گشت مرۆڤ بە پیاو و ئافرەتەوە بەم شێوەیە بگات، ئەم شێوەی رووخسارە پێدەگوترێ (نیۆن)، بریتییە لە رەنگكردنی برۆ و برژانگ و رووخسار و شانەكان بە هێڵی تێكەڵ لە ماددەی (نیۆن)، ئەم كارەی ئێستای ئەنجامی داوە، سەرەتایەكە بۆ دەركەوتنی ئەو شێوازە لە رووخساری مرۆڤ لە داهاتوودا.