نازەنینی هەر ئافرەتێك لە رەواڵەت و جوانی جلوبەرگ و شێوازی خریك بوونیان بە بواری جوانی دەگەن، دەسبەجێ بە ئەنجامێكی شیاو دەكەن لە هەنگاوی دانانی هەر خشل و ئێكسسوارێك. تۆی خانم وێڕای ئەوەی هەستێكی ناسكت هەیە لە زۆربەی بواری ژیان، هەمان هەست و خواستت لەسەر رێكاری جوانكاری دەرخە. رەونەقێكی جوان دەبێ، كاتێك خشل و تۆقە و تاجی سەرت بە بریقەیی و رازاوەیی لەسەر سەرت دەگەشێتەوە، بە تایبەت كاتێك كچان جوانی سەر و پرچیان بە تاجێكی نازدارەوە رازاوە دەكەن، لەو كاتە دەگەنە هەنگاوێكی شیاو لە بواری جوانكاری تاجی سەر. راز و نیازی خانمانیش لەو كاتە زیاتر دەردەكەوێ، كە یەكێك لە ئێكسسواری تاج لەسەر سەریان نەخشین و بریقەداری پێوە دیار دەبێ. پوختەی قەشەنگی لە سەر و بەندی كچان، زیاتر لە شێوەی ئارایشتی پرچ و تۆقە و تاجی سەرە.