بزانە كەلووەكەت چ دەڵێ !
June 23, 2014
رەنگا و ڕەنگ
لە بواری ئەڤینداریەوە هەوڵ دەدەیت پەیوەندییەكی بەتین و جێگیر ببەستیت ئەمەش بەسوود وەرگرتن لەهەڵەكانی رابردووت، بەڵام وا پێویست دەكات زۆر دوو دڵ نەبیت لە هەڵبژاردنی ئەم جارەتدا.
گا
ئەم ماوەیە زۆر بێتاقەت دەبی و دەكەویتە بیركردنەوە بێ ئەوەی لەهیچ شتێك دڵنیا بیت، ئەمەش هەمووی بەهۆی هاتنی ئەستێرەی مێركۆری بۆ بورجەكەت، بۆیە ئاگاداری خۆتبە.
جمك
زۆر كەس هەن لە روو ئافەرینت لێ دەكەنو بەڵام لە پاشە ملە سەرزەنشتت دەكەن ، بڕوات بەكەسێك نەبێت كەهانت دەدات بۆ كاری خراپ، پێویستە بەقوڵی بەخۆتدا بچیتەوە.
قرژاڵ
زیاتر بڕوات بەخۆت هەبێـت ، چونكە هەڵاتن واقیع كێشەكانت چارەسەر ناكات بۆیە پێویستە لە رووبەرووبونەوەی نەترسی، لەلایەنی سۆزداریەوە رەنگە بەم زووانە نەگەیت بەئامانجت.
شێر
لە پەیوەندیەكەتدا لەگەڵ هەڤاڵێكی ئازیزت، پێویست دەكات گۆرانكاری لە هەڵسوكەوتەكانت بكەیتو ئاوا فەرامۆشی نەكەیت، چونكە ئەو زیاد لە پێویست بەتۆوە گرێدراوەو تۆی خۆش دەكەێ.
گوڵەگەنم
دڵگران مەبە كە هاورێكەت ماوەیەكە دەنگی نییە بەم نزیكانە پەیوەندیت پێوە دەكاتو رەنگە هەواڵێكی خۆشی بۆت هەبێ، لەكۆتایی هەفتەدا پەیامێكت پێدەگات كە لە وانەیە سودێكی باشت پێبگەیەنێت.
شایان
لەم ماوەیەدا هەندێك كێشەو گرفت دێتە سەر رێت، بۆیە كەمێك ئارام بە و هەوڵبدە لە بۆچوونەكانی ناحەزانت بگەیت، لەم ماوەیەدا لەناكاو بڕوات بە دۆستەكەت پتەوتر دەبێت .
دووپشك
لە بواری سۆزدارییەوە پێش ئەوەی لاپەرەیەكی نوێ هەڵدەیتەوە كۆنەكە دابخە، رووكردنە خەون و خەیاڵ هیچ لەواقیع ناگۆرێت ، بۆیە ئازاد بە و بەرەنگاری ناخۆشی و خەمو خەفەتەكانت بەرەوە.
كەوان
ئەم ناكۆكیانە كە لەگەڵ كەسوكارەكەتدا هەتە، پێویست بەم هەموو خەم و خەفەتە ناكات، پێویستە ئارامو لەسەر خۆبیت، تاوەكو بتوانیت ژیرانە كێشەكانیان لەگەڵدا چارەسەر بكەیت.
گیسك
باری و ئاڵۆز و دەروونیت كاریگەرییەكی خراپی دەبێت لەسەر ئیشو كارەكانت، لە بواری سۆزداریەوە زۆر لە بیری دۆستەكەتدای، چونكە ماوەیەكی زۆرە نەتبینیوە، بەم زووانە بەدیداری شاد دەبیت.
گۆزە
لەلایەنی سۆزداریەوە لێگەڕێ بادڵت بڕیار بداتو نەك عەقڵت، لە بواری كاریشەوە سەركەوتنی باش بەدەست دەهێنیت ،، ئەمەش بەهۆی ئەوەیە كەپێشتر بناغەیەكی توندو تۆڵت داناوە.
نەهەنگ
هەوڵبدە لە توندرەویی دووربكەویتەوە ئاگاداری نا دڵسۆزی و پیلانی یەكێك لە خزمەكانت ببە هەرچەندە ترسناكیش نییە، بەڵام پێویستە وریا بیتو لە خۆڕایش بڕیار نەدەیت .
