گرنگترین بەشەكانی ماكیاژی چاو، بریتییە لە رەنگی پشت چاو، لەگەڵ هەر ماوەیەك، جۆرە مۆدەیەك دەردەكەوێ و دەبێتە ماكیاژی سەردەم، بەڵام مەرج نییە گشت خانمان پایەندی ئەو مۆدەیەوە بن، دەتوانن لە نێوان ئەو رەنگانەی كە لەگەڵ ماكیاژی رووخسار و رەنگی چاویان گونجاو دەبێ، ئەو شێوازە هەڵبژێرن و ئەمەش دەبێتە هەڵبژاردنێكی دروست تا ماكیاژێكی شیاو و گونجاوی لەسەردا دابنرێ. مۆدەی ئێستای پشت چاو، بریتییە لە دوو رەنگی جوانەوە، ئەوانیش رەنگی : (وەنەوشەیی وقاوەیی)یە، سەبارەت بە رەنگی وەنەوشەیی كە لەگەڵ رەنگی سپی تێكەڵ دەكرێ و بەمەش دیمەنێكی سەرەنجڕاكێشی دەبێ، هەروەها رەنگی قاوەیی دەكرێ لەگەڵ رەشەوە تێكەڵ بكرێ و بەمەش جوانترین مۆدەی ماكیاژی چاو دروست دەكات.