هەنگاو بە هەنگاو بۆ پرچێكی لوول!
June 19, 2014
رەنگا و ڕەنگ
یەكەم :
- بۆ ئەوانەی پرچیان هەندێك خاوە، یان تێكەڵە لە نێوان خاو و لوول، پرچەكەت بە دەستی خۆت بڕبڕ دابەشی بكە بۆ ماوەی (یەك شەو تا بەیانی).
- وا چاكە پرچت لە ناوچەوانەوە بەرەو پشتە سەرت لە شێوەی كەزی چوارگۆشە ببەستی. پاشان هەر بەشێك بە تۆقەیەك قایم كە، دوای لێكردنەوەی تەوقەكان و بەردانەوەی كەزییەكان، پاشان بە رەفتەیەك سەر و پرچت ببەستە تا قەد بگرێ.
- بەم شێوەیە دەتوانی قژت لوول بكەی، ئەگەر بەیانی هەڵسای لە خەو، رەنگە قژت هێشتا تەڕ بێ، هەر بۆیە بە وشكەبا (مجففە) وشكی بكەوە.
دووەم :
- سەرەتا قژت بشۆ، دواتر بە وشكەبا پرچت وشك بكەوە، دواتر (شانەی لوولەك) بهێنە، لەگەڵ كرێمی قژ، كە كرێمێك بێت قژ توند و تۆڵ بكات.
- دوای شووشتنی قژت بە شامپۆ، پاشان گەرماوی زەیتی بۆ بكە، ماوەیەك بوەستە با هەندێك وشك ببێتەوە.
- دوای وشك كردنەوە، قژت بڕبڕ بكە، دواتر دایبهێنە، لەگەڵ ئەوەی بە (رۆڵز) گەرمی بكە، ئەو پارچەیەی مەبەستە بیخە ناو دەمی رولزەكەوە بۆ ماوەی نیو كاتژمێر، لە كۆتاییدا سپرای پرچی لێبدە و ئیدی پرچت بە تەواوی لوول دەبێ.
- شانەی لوولە، یان شانەی لەفەی سادە بەكاربهێنە، كە قژ لوول دەكات.
- پاشان پرچت بكە چەند كەزییەك، بەڵام لە پێشدا بە ئاو تەڕی بكە، لە كۆتاییشدا هەندێك جەلی لێبدە تا بوەستێت.
